Kurdistan Press - فەوزای مێدیا فەوزای مێدیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەوزای مێدیا

زۆربەی هەرە زۆری دەزگا مێدیایەکانی کوردستان بە سود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسیەوە، بە کردار هەوڵەکانیان لە پێناو ئاشتی کۆمەڵایەتی و تەناهی و دۆخی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاشتەوایی نێوان چینوتوێژەکانی کۆمەڵگاوە نیە. 

زۆرینەی ئەم مێدیایە بەردەوام و لێبڕاوانە و بە ئەنقەست ئیش لەسەر تێکدانی شیرازەی خێزان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و  پەرەپێدانی دیاردەی قێزەوەنی چاولێکەری و زەق کردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان و بەگژداکردنەوەی حزب و تەوژمە دژبەیەکەکانی جڤاک و ناشرین کردنی کاراکتەرە سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان دەکات.

ئەم دیاردەیە هیچی کەمتر نیە لەو فەسادەی لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا فەزای کارو چالاکی جڤاکی و تەنانەت دادی کۆمەڵایەتیشی پەکخستووە و بووەتە هۆکاری ئاڵۆزی و فەوزای کۆمەڵایەتی و کوشتن و بڕین و تێکچوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی نێوان تاک و ئاڕاستەکانی نێو جڤاکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه