داواکاری گشتیی سویسرا، داوای زیندانیکردنی ناسر خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات، بە تۆمەتی گەندەڵی.
دادگای سویسرا تانەی لە بڕیاری بێبەریکردنی ئەو کەسانە دا، کە بە بەرتیلدان بۆ بەدەستهێنانی مافی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2026 و 2030 تۆمەتبارکرابوون.
دادوەری گشتی سویسرا، داوای کردووە خلێفی ماوەی 28 مانگ سزای زیندانی بۆ دەربکرێت و جیرۆم فالکێی ئەمینداری گشتیی پێشووی فیفاش ماوەی 35 مانگ بخرێتە زیندانەوە.
پێشتر دادگای سویسرا لە 30ـی مانگی 10ـ 2020 بڕیاری دا کە هەریەک لە خلێفی و فالکێ بێبەرین و دەستیان لەو گەندەڵییەدا نەبووە، بەڵام دوێنێ دادوەری گشتیی سویسرا تانەی لە بڕیارەکە داوە و داوای سزادانی ئەو دوو کاراکتەرە دەکات.
دادوەری گشتی سویسرا، فالکێ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ڤێلایەکی گەورەی لە خلێفی وەرگرتووە لە دوورگەی سردینیای ئیتاڵی، لە بەرامبەر ئەوەی یارمەتی بدات بۆ ئەوەی مافی گواستنەوەی یارییەکانی هەردوو مۆندیالی 2026 و 2030 بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا بدرێتە بی ئێن سپۆرت.
لە کاتێکدا دادوەری گشتیی سویسرا، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەوە تۆمەتبار دەکات کە فالکێی هانداوە گەندەڵی بکات.
لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا، وتەکانی هەریەک لە فالکێی تەمەن 61 ساڵ و خلێفی تەمەن 48 وەرگیرابوون، دواتر دادوەری گشتی داوای زیندانیکردنیانی کرد، بەڵام دادگا ئەوکات رەتیکردەوە کە هیچ بەڵگەیەکیان دەستکەوتبێت بۆ تۆمەتبارکردنی خلێفی و فالکێ.
وەڵام بدەوه