ئەنشلۆتی: هەموومان دەزانین کە جامی شا چەند گرنگە بۆ هەموو تیپەکان، ئەوان بە پەرۆشن ئێمە دەبێت باش ئامادەکاری بکەین بۆ یاریەکە ، بەرامبەر ئێلچی قورس دەبێت، دەبێت باش خۆمان ئامادە بکەین
ئەنشلۆتی : پێم وایە ڤالڤێردی لەم تیمە ڕۆڵی خۆی هەیە ،هەنێک جار زۆر یاری دەکات و هەنێک جار کەم ،بەڵام من زۆر بڕوام بە ئاستی ئەو هەیە ،ئەو بەشێکە لە تیمەکەمان
ئەنشلۆتی : ڕاستە لەدویاری ڕابردوو نیگەران بووم، بەڵام ڕێز لە ناوبژیوانەکان دەگرم ،هەنێک جار ڕاهێنەرەکانیش هەڵەکانیان دەبینن لەسەر کورسی
ئەنشلۆتی : ناتوانین کە بڵێین ریال مەدرید تەنها پشت بە ڤینسیۆس دەبەستێت ،ئێمە خاوەنی یاریزانی زۆر باشین وەکو میلیتاو و بنزیما و کۆرتوا . ئەو گەڕاوەتەوە و دڵخۆشین بە گەڕانەوەی
ئەنشلۆتی : دۆخی جەستەی هازارد زۆر باشە ،ئەوەی پێویستیەتی متمانە بەخۆبونە لەناو یاریگا ،کە پێشتر هەیبوو ،هیوادارم باشترین ئاستی ببینم
ئەنشلۆتی : دوای یاری کادیز و خیتافی ناچار بووین کە هێڵی هێرشبەر بەهێزتر بکەین دژی بەرگریە بەهێزەکان ،ئێمە پشت بە پارچە ڤیدیۆیەکانی ناو یاریگا دەبەستین ،چونکە کاتی ڕاهێنانمان نیە
ئەنشلۆتی : لە ئێستادا هەموو رکابەرەکانمان بەهێزن ،لە بەرامبەریان توشی کێشە دەبین وەکو خیتافی و سیڤیلیا
ئەنشلۆتی : نازانم کە بێڵ دەتوانێت لە یاری سوپەر یاری بکات یان نا ،وە یوڤیچ و ماریانۆ و کارڤاخال بۆ سبەی بەردەست نین ،
ئەنشلۆتی : ئێمە باسی ڕۆیشتنی هیچ یاریزانێک ناکەین ،ئەگەر یاریزانێک بیەوێ بڕوات ئەوا دەتوانێت ،بەڕای من هەموان دڵخۆشن و دەجەنگن لەپێناو ڕیال مەدرید
وەڵام بدەوه