Kurdistan Press - بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی نەخۆشخانەی هاداسای کردووە لە قودسی ڕۆژئاوا بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی نەخۆشخانەی هاداسای کردووە لە قودسی ڕۆژئاوا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی نەخۆشخانەی هاداسای کردووە لە قودسی ڕۆژئاوا

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی کەناڵ 13ی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو سەربازانەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی وشکانی سەر کەرتی غەززە برینداربوون سەردانی نەخۆشخانەی هاداسای کردووە لە قودسی ڕۆژئاوا، بەڵام ژمارەیەک لە برینداران ڕەتیانکردووەتە چاویان پێی بکەوێت.
ئۆر شنیبێرگ، کە یەکێکە لە سەربازە بریندارەکان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند: "لەبەشی بوژانەوەی هاداسام. ئەم شەو ناتانیاهو دێتە سەردانم و یەکێک لە خاتوونە بەرپرسەکان پرسیاری لێکردم لەبارەی ئەوەی دەخوازم ئەو بێت یان نا، بێگومان گوتم نەخێر".
شنیبێرگ باسی لەوە کرد کە لە کۆی 18 سەربازی برینداری ئیسرائیلی لە بەشەکە، 15یان نەیانویستووە چاویان بە ناتانیاهۆ بکەوێت و، گوتی: "لە قودسی قەڵای پارتی لیکۆدم (ئەو پارتەی ناتانیاهو سەرکردایەتیی دەکات). هەست بە گۆڕان دەکرێت و کۆتایی بە سەردەمی (حکومەتی لیکۆد) هاتووە".
ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، 489 سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه