Kurdistan Press - وەزیرەکەی ئەمریکا لە ژێر چاودێری چڕدایە وەزیرەکەی ئەمریکا لە ژێر چاودێری چڕدایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیرەکەی ئەمریکا لە ژێر چاودێری چڕدایە

گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 12ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، "وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەشی چاودێری چڕ لە سەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید خەوێندراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر". ئۆستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.  

پات رایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن "لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان".

دەشڵێت: "جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپی و کۆنگرێسم ئاگادارکردووەتەوە

رایدەر راشیگەیاندووە، ئۆستن ئەرکەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری بەرگری کاسلین هیکس سپاردووە.

ئۆستن لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا دیار نەما، دواتر راگەیەندرا کە ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی سەیر بوو و بووە جێگەی مشتومڕ لە ناوخۆی ئەمەریکا ئەوەبوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بەرپرسان شاردرابووەوە.

بەڵام ئەمجارەیان دوای دوو کاتژمێر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەندرا کە ئۆستن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پات رایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپا و کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا رووبەڕووی قەیران بووەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزەکانی لە عێراق و سووریا نزیکەی رۆژانە رووبەڕووی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەبنەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ پشتیوانییەکانی واشنتن بۆ ئیسرائیل.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه