ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی به پێدانی پاكێجی هاوكاری به بڕی 95.34 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا و ئیسرائیل و تایوان دا.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ده‌نگیان دا به‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام ئەو پرۆژه‌یاسایە دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانیشه‌وه پەسەند بکرێت، پێش ئەوەی جۆو بایدن واژۆی لەسەر بکات و ببێتە یاسا، بەڵام ڕەنگە ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕووبەڕووی ناکۆکییەکی درێژخایەن بێتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌لعه‌ره‌بییه) بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسێكی باڵای كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه پێشنیازی پرۆژه‌یاسای هاوكاریی ده‌ره‌كیی، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌و فشار و كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه گرنگه‌دا.
وەڵام بدەوه