سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیادا كوژراون.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له كیێڤه‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا، 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون.
زێلینسكی له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 31 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا كوژراون، نه‌وه‌ك 300 هه‌زار یاخوود 150 هه‌زار كه به‌رده‌وام پوتن و كه‌سانی نزیكی باسی لێوه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و ژماره زیانێكی گه‌وره‌ی مرۆییه به‌ر ئۆكرانیا كه‌وتووه".
پێشتریش هه‌ر یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی "بی بی سی- رووسی" و "میدیازۆرنا" وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كردبوو، له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا 45123 سه‌ربازی رووسی كوژراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه پرسی كوژراو و برینداران و قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی شه‌ڕكه‌ره‌وه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، زۆربه‌ی كوژراوه رووسییه‌كان خۆبه‌خشه‌كان و ئه‌وانه‌ن به‌م دواییانه خراونه‌ته ناو ئه‌ركی سه‌ربازی یانیش ئه‌وانه كه پێشتر زیندان بوون.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه
وەڵام بدەوه