ماتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، ژمارەیەک وڵات هەن کە لە سەرەتاوە پشتیوانی هێرشەکانی ئیسرائیلیان نەکردوو.
هەروەها گوتی، "هەندێ وڵاتی وەک ئەمریکا هەن کە پشتیوانییان لە مافی بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیل کردووە و لە هەمان کاتدا لە هەندێ شێوازی ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە ناڕازین و داوایان لێ دەکەین کاری زیاتر بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و زیادکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەو خەڵکە سڤیلە. ڕۆژی دووشەممەی پێشوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دەرکرد و تێیدا داوایکرد جەنگ بوەستێنرێت؛ ئەمریکا بە بەڵێ یان نەخێر دەنگی پێنەدا.
میللەر لەم بارەوە وتی :لەبارەی بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستمان روونە و لەگەڵ هەڵوێستی لەمێژینەی ئێمە دەگونجێت کە بریتییە لەوەی دەبێت ئاگربەستێک هەبێت و بەند بێت بە ئازادکردنی بارمتەکان، گوتیشی، بڕوامان وایە هەڵوێستی ئیسرائیلیش هەر ئەمەیە".
وەڵام بدەوه