ئەمڕۆ شەموو شەشی نیسانی 2024، دادگای باڵای سعوودیە، لە راگەیەنراوێكدا داوای لە دانیشتووانی سعوودیە كرد چاودێری بینینی مانگ لە ئێوارەی رۆژی دووشەم هەشتی نیسان، بکەن و ئەگەر بینیان لایەنە پێوەندارەكانی ئاگەدار بكەنەوە.
بەڵام لای خۆیانەوە هەریەك لە پەیمانگەی نیشتمانیی میسر بۆ توێژینەوەی فەلەكی و ناوەندی لێكۆڵینەوەی فەلەكناسی لە ئیمارات، رایانگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت رۆژی دووشەم مانگی شەوال ببینرێت، بۆیە رۆژی چوارشەم 10ی نیسان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
وەڵام بدەوه