به‌گوێره‌ی ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن، دره‌نگانی دوێنێ له ویلایه‌تی ''ئیحیمێ'' و ''كۆچی'' باشووری ژاپۆن بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.4 پله ڕووی داوه.
ئه‌مڕۆ 18ی نیسان، ئاژانسی ''ڕۆیته‌رز'' به‌یاننامه‌یه‌كی ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆنی بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دره‌نگانی دوێنێ شه‌وی ژاپۆن ده‌كات، له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه، سیستمی بۆڕیی ئاوی ناوچه‌ی ''بوونگۆ'' له باشووری ژاپۆن تێكشكاوه، به‌ڵام كاره‌ساته سروشتییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
ژاپۆن وڵاتێكه به چه‌قی بوومه‌له‌رزه ناسراوه، له مێژودا زۆرترین و ترسناكترین بوومه‌له‌رزه‌كان له‌و دوورگه‌یه ڕووی داوه، ئێستا حكوومه‌تی تۆكیۆ هۆشداری زیاتری داوه به هاووڵاتییان و له ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تر ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه له ژاپۆن ڕووی دابێت بریتی بووه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 2011، تێیدا تسۆنامی به دوای خۆیدا هێنا و گوڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته نۆ پله، بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌و ساڵه مه‌ترسیی كاره‌ساتی ناوه‌كیی لێ كه‌وته‌وه.
وەڵام بدەوه