ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له په‌راوێزی "44"ەمین كاره‌كانی كۆنگره‌ی نێودەوڵەتیی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، چاوی به ئان ئیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس كەوت و له دیدارێكدا سڵاو و ڕێزی مه‌سروور بارزانی گه‌یانده سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس ڕێز و سڵاوی خۆی له ڕێگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه گه‌یانده سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند ته‌ورێك كرا، له‌وانه شاره‌وانیی پاریس بۆ ڕێزگرتن له قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رنامه و پلانی هه‌یه له نزیكترین كاتدا شه‌قامێكی شارەكە به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وە بكرێت.
وەك لە ڕاگەیاندراوەكەی پارێزگادا هاتووە، لەو كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایه سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر كه بڕیاره حكوومه‌تی فڕه‌نسا له‌م پرسه‌دا به‌شدار بێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاری پێویست ده‌كرێت و شاندێك سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، هەروەها بڕیار درا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی داوه‌تی ئۆلۆمپیاتی ئه‌مساڵی پاریس بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا، له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی فڕه‌نسا له هه‌ولێر رێككه‌وتن كراوە كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیانی پاریس، وه‌ك هاوسۆزی و هاوده‌نگییه‌ك بۆ پاریس، وه‌ك ده‌سته خوشكی هه‌ولێر، چالاكییه‌ك له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و لۆگۆی ئۆلۆمپیاته‌كه نمایش بكرێت.
وەڵام بدەوه