دو سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندوە، ڕوسیا لیستی داواکارییەکانی پێشکەش بە ئەمریکا کردوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنێک وهربگرێت کە کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتندا ڕێکبخاتەوە.
هێشتا ڕون نییە کە داواکارییەکانی ڕوسیا بە وردی چین، یان ئامادەیە پێش قبوڵکردنی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ کیێڤ بچێتە ناو دانوستانەکانی ئاشتییەوە یان نا.
دو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-یان ڕاگەیاندوە، بەرپرسانی ڕوسیا و ئەمریکا لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا لە کاتی دانوستانە ڕاستەوخۆ و مەجازییەکاندا باسیان لە مەرجەکان کردوە.
ئەو دو سەرچاوەیە بارودۆخی كۆشكی سهرۆكایهیت ڕوسیا (کرێملن)یان بە فراوان و هاوشێوەی ئەو داواکارییانە وەسف کردوە کە پێشتر لە ئۆکرانیا و ئەمریکا و ناتۆ کردبوی.
ئەو مەرجانەی پێشو بریتی بون لە نەچونی کیێڤ بۆ ناتۆ و ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بۆ جێگیرنەکردنی هێزی بیانی لە ئۆکرانیا و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە وتهكانی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا کە نیمچە دورگەی کریمیا و چوار ههرێمی ئۆكرانیا سەر بە ڕوسیان.
هەروەها ڕوسیا لە ساڵانی ڕابردودا داوای لە ئەمریکا و ناتۆ کردوە کە چارەسەری ئەو شتانە بکەن کە بە "هۆکاری بنەڕەتی" شەڕەکە وەسفی کردوە، لەوانەش فراوانبونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا چاوەڕوانی بڕیارێکی پوتنە سەبارەت بە پەسەندکردنی ئاگربەستی 30 ڕۆژە، کە ڕۆژی سێشەممە ڤۆلۆدیمیر زلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دانوستانەکانی ئاشتی قبوڵ دەکات.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، گرنگە "پەلە نەکەین" لە پرسی وەڵامدانەوەی ئەو ئاگربەستەی کە واشنتن پێشنیاری کردوە
پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، مۆسکۆ چاوەڕێی "زانیاری ورد" لە ئەمریکاوە دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕوسیا دەبێت پێش ئەوەی هەڵوێست وەربگرێت ئەم زانیاریانە بەدەستبهێنێت.
لایخۆیەوە ترەمپ باسی لهوهكرد، "ئێستا ئەوە پەیوەستە بە ڕوسیا" لە کاتێکدا ئیدارەکەی فشار دەخاتە سەر مۆسکۆ بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ئاگربەست.
ترەمپ دوێنێ چوارشەممە لە میانی گفتوگۆیەکی بەرفراوان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لە کۆبونەوەیەکی ئۆفیسی ئۆڤاڵ لەگەڵ مایکل مارتن، سەرۆک وەزیرانی ئێرلاندا وتی، "هیوادارین کە بتوانین لە ڕوسیاوە بگەینە ئاگربەست و ئەگەر لەوەدا سەرکەوتو بین، پێموایە ئەوە دەبێتە 80%ی ڕێگاکە بۆ کۆتاییهێنان بەم خوێنڕشتنه ترسناکە".
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە پەردەپۆشەکانی خۆی بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا نوێکردەوە و دەشڵێت، "دەتوانین ئەوە بکەین، بەڵام هیوادارم پێویست نەبێت"

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه