جۆو ویڵسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت: له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی، کار بۆ بڕینی پاره‌داركردنی عێراق ده‌كه‌ن، دەشڵێت: داوام لە گەنجینەی ئەمریکا كردووه سزای بانکی رافیدەین بدات.
ئه‌مه‌ریكا بانكی رافیده‌ینی عێراقی به پاره‌داركردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له نیسانی ئه‌مساڵ هۆشداری به‌عێراقداوه له‌و مامه‌ڵانه‌ی بانكی رافیده‌ینی حكوومی له‌گەڵ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ندا ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌نوێترین كاردانه‌وه‌دا، جۆو ویڵسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكی لە پەیامێکی ئێکسدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بانکی ڕافیدەین کە سەر بە دەوڵەتی عێراقه، مامەڵەی دارایی لەگەڵ گرووپی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجام دەدات، له‌به‌رانبه‌ریشدا هەڕەشەی بڕینی پشتیوانی دارایی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات.
سه‌باره‌ت به پاره‌داركردنی گروپ و میلیشیاكانی ناوچه‌كه، كه‌ناڵی فۆكس بزنسی ئه‌مریكی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه زانیاری بڵاوكردۆته‌وه، كه به‌شێك له بانكه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی بانكی رافیده‌ین له‌ڕێگه‌ی لقێكیه‌وه له شاری عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، كار بۆ پاره‌داركردنی حوسییه‌كان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باڵیۆزی عێراق له واشنتن ئه‌و لێدوانانەی ره‌تكردووەتەوە كه بانكی رافیده‌ین هاوكاری دارایی حوسییه‌كانی كردبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ڕابردوودا، ئه‌مریكا 14 بانكی عێراقی به تۆمه‌تی هاریكاری ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی سزاداوه.
جۆو ویڵسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، بانکی ڕافیدەین کە سەر بە دەوڵەتی عێراقه مامەڵەی دارایی لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن ئەنجام دەدات دەشڵێت، ئێمە ناوێکمان بۆ ئەم وڵاتانە هەیە ئه‌ویش سپۆنسەری تیرۆره.
كۆنگرێسمانه‌كه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیكردووەتەوە، له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی، کار بۆ بڕینی پاره‌داركردنی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ویڵسن داواشی لە گەنجینەی ئەمریکا كردووه سزای بانکی رافیدەین بدات.
وەڵام بدەوه