Kurdistan Press - فەرەنسا هۆشداری دەدات "کاتمان بەدەستەوە نەماوە" فەرەنسا هۆشداری دەدات "کاتمان بەدەستەوە نەماوە" | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرەنسا هۆشداری دەدات "کاتمان بەدەستەوە نەماوە"

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەڕێوەبچێت. هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دەدات و دەڵێت "کاتمان بەدەستەوە نەماوە" بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی و خۆلادان لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا.
ڕۆژی هەینی 22ـی ئابی 2025، ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و یۆهان فادیفۆڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەیان ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "کاتمان بەدەستەوە نەماوە."
فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکەن بۆ کاراکردنی میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکان کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دا هاتووە و بە "میکانیزمی پەلەپیتکە" (snapback) ناسراوە، ئەمەش ئەگەر چارەسەرێکی گونجاو نەدۆزرێتەوە.
وڵاتانی ئەوروپی تاران بە پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانی تۆمەتبار دەکەن و دەیانەوێت ئێران دوور بخەنەوە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ چین و ڕووسیا هەماهەنگی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی سزاکان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا