Kurdistan Press - هەزارانی فەرمانبەری فیدراڵ بەڕێ کرانە ماڵەوە هەزارانی فەرمانبەری فیدراڵ بەڕێ کرانە ماڵەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەزارانی فەرمانبەری فیدراڵ بەڕێ کرانە ماڵەوە

لە دوای شکستی دانوستانەکان لەسەر دابینکردنی بودجەی فیدراڵی، حکوومەتی ئەمریکا لە دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە لە کار کەوت و زۆربەی چالاکییەکانی راگیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا بە هۆی دابین نەکرانی بودجەی فیدراڵی کەوتە دۆخی پشووی ناچارییەوە و هەزارانی فەرمانبەری فیدراڵ مۆڵەتی ناچارییان پێ درا و بەڕێ کرانە ماڵەوە. راگەیاندنەکانی ئەمریکا دەڵێن زۆربەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان تووشی کێشە بوون.
پەسندکرانی بودجەی فیدراڵی پێویستی بە دەنگی 60 ئەندام لە 100 ئەندامی سینات هەیە و شەوی ڕابردوو هیچکام لە سیناتۆرەکانی هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماریخواز ئامادە نەبوون دەگی پێویست بە پڕۆژەیاسای پێشنیارکراوی لایەنی بەرانبەر بدەن و بەم شێوەیەش بودجەی داواکراوی کۆشکی سپی پەسند نەکرا.
ناکۆکیی نێوان دیموکراتەکان و کۆماریخوازەکان لە سیناتی ئەمریکا لەسەر بودجە و خەرجییەکانی تەندروستی و دەرمان قووڵ بوەتەوە و ئەمەش ڕێگای لە پەسندکرانی بودجەی فیدراڵی لە وادەی خۆیدا گرتووە.
دیموکراتەکانی سینات داوایان کردبوو لە بەرانبەر دەنگدانیان بە پڕۆژەی بودجەی کاتیی کۆشکی سپی، داخوازییەکانیان لە بوارەکانی گەرەنتیکردنی بیمەی تەندروستیی گشتی و یارمەتییە فیدراڵییەکان بۆ بیمەی تەندروستیی چینە هەژارەکان لە بودجەدا بگونجێ. بەڵام کۆماریخوازەکان بە سەرۆکایەتیی ترەمپ ئەم داوایەیان ڕەت کردەوە.
دوابەدوای بێ ئاکام مانەوەی دەنگدان لەسەر بودجە لە سینات، ئۆفیسی بەڕێوەبەری و بودجەی کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند حکوومەتی ئەمریکا لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە دادەخرێ و دیموکراتەکانیشی بە هۆکاری گەیشتن بەم بنبەستە زانیبوو.
بەیاننامەکە کە واژۆی راسێل ویت، بەڕێوەبەری ئۆفیسی بەڕێوبەرایەتیی بودجەی حکوومەتی ترەمپ بەسەرەوەیە رایگەیاندووە: "ئێستا دەبێ ئەو دامەزراوانەی کاریگەریی پەسند نەکرانی بودجەیان لەسەر دەبێت، پلانی خۆیان بۆ پشوویەکی ڕێکوپێک بەڕێوە ببەن".
پشووی ناچاری لە قۆناغی یەکەمدا هەموو خزمەتگوزارییە ناپێویستەکانی وەک پارکەکان و مۆزەخانە فیدراڵەکان دەگرێتەوە و هەزاران کارمەندی ئەم بەشانە بەرەو ماڵەوە بەڕێ دەکرێن. لە قۆناغی دواییشدا و لە ئەگەری پەسند نەکرانی بودجەی فیدراڵی، بەشەکانی دیکەی فەرمانگە فیدراڵییەکان ناچار دەبن فەرمانبەرەکانیان بە پشووی بە بێ مووچە بنێرنەوە ماڵەوە.
ئەمە یەکەم داخرانی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا لە کابینەی دووەمی دۆناڵد ترەمپە و دوایین جار 7 ساڵ لەمەوبەر و لە کابینەی یەکەمی ترەمپدا لەکارکەوتنی حکوومەتی فیدراڵی ڕووی دابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا