سکرتێری گشتیی ناتۆ لەسەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیا هاتە دەنگ و جەخت دەکاتەوە کە کە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە تەواوی سروشتی شەڕەکە دەگۆڕێت.
یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی) ڕایگەیاند: بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، کارێکی مەترسیدار و بێباکانەیە، ئێمە بە سەرۆک ڤیلادیمێر پوتینمان ڕاگەیاندووە کە هەر بەکارهێنانێکی چەکی ئەتۆمی لێکەوتەی بۆ ڕووسیا دەبێت و بێگومان سروشتی ململانێی ئۆکرانیا دەگۆڕێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پووتین چەندینجار ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتەکەی لەمجۆرە چەکانەی هەیە، بەڵام هیچ پلانێکی بۆ بەکارهێنانی نییە.
وەڵام بدەوه