Kurdistan Press - لێدوانی کۆشکی سپی هات لەبارەی دابەش کردنی خەڵاتی نۆبڵ لێدوانی کۆشکی سپی هات لەبارەی دابەش کردنی خەڵاتی نۆبڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێدوانی کۆشکی سپی هات لەبارەی دابەش کردنی خەڵاتی نۆبڵ

كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ گرت بۆ پێدانی خه‌ڵاتی ئاشتی به‌ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا له‌بری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

ستیڤن چونگ وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك تره‌مپ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئاشتی و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕه‌كان و ڕزگاركردنی ژیانی خه‌ڵك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "تره‌مپ دڵێكی فراوان و میهره‌بانی هه‌یه‌، هه‌رگیز كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌و نابێت كه‌ بتوانێت به‌ هێزی ته‌واوه‌تی و به‌ ئیراده‌ی خۆیه‌وه‌، شاخه‌كان بجوڵێنێت".

ده‌شڵێت، "لیژنه‌ی نۆبڵ سه‌لماندی كه‌ سیاسه‌ت له‌ پێشینه‌ی ئاشتی داده‌نێت".

پێشتر ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی نۆبڵی نه‌رویج ڕایگه‌یاند، ماریا كۆرینا ماچادۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌ دیموكراسیه‌كان له‌ وڵاتێكی دڕنده‌ و پاوانخوازدا كه‌ به‌ده‌ست قه‌یرانێكی مرۆیی و ئابورییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه