لیندزی گراهام سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا كرد، گوێ لە بۆچوونی ڕاوێژكار و هەندێ لە نزیكەكانی نەگرێ كە ئامۆژگاری دەكەن بۆردمانی ئێران نەكرێت، بە پێچەوانەوە پێویستە سەرۆك ئەو بۆچوونە پەراوێز بخات و سوور بێ لەسەر لەناوبردنی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران.
لە لێدوانێكدا كە پێگەی ئەكسیۆس بڵاوی كردووەتەوە، لیندزی گراهام دەڵێ، درك بە مەترسییەكانی پێوەست بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی فراوان دژی تاران دەكەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئێستە كاتێكی گونجاوە و دەرفەتێكە بۆ گۆڕینی مێژوو لە ناوخۆی ئێران، پێویستە ئەو دۆسیەیە یەكلا بكرێتەوە و ئەمەیش بڕیاری یەكلاكەرەوە و بوێرانەی پێویستە.
زیاتر گوتی، مێژوو حوكم لەسەر بڕیارەكانی ترەمپ لە دۆسیە چارەنووسسازەكان دەدات، هاوكات هەڵوێستەكانیشی بە ڕوونی تۆمار دەكات، ئەگەر هەڵە بن یان ڕاست، ئەو قسانەی گراهام لە كاتێكدایە لە ڕۆژانی ڕابردوو گوتی، ئەمەریكا بڕیاری وەرگرتووە پەلاماری ئێران دەدات، ئەو هەموو كەشتییە جەنگییە بۆ ئەوە نەچوونەتە ناوچەكە، چونكە كەشوهەوای خۆشە.
لە بەشێكی تری قسەكانی لیندزی گراهام كە دوو هەفتە جارێك سەردانی ئیسرائیل دەكات و لە گوتارەكەی لەمدواییە لە تەلئەبیب پێشكەشی كرد، گوتی: ئەگەر دۆخەكە بەمجۆرە كۆتایی بێت كە ئێران هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بۆردمان بكات، بۆیە بابەتەكە شیاوی سەركێشی و مەترسییە هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێستەی ئێران بدەین.
ئەوەشی گوت، بۆیە داوا لە سەرۆك ترەمپ دەكەم كە هەنگاو بۆ پێشەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بنێت، هەر پاشەكشەیەك كارەساتی بۆ سەر نەوەكانی داهاتوو دەبێ و دۆخی ئێران لە هی ئەفغانستان خراپتر دەبێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بە تووندی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
کورد مەترسی دەسپێکردنەوەی شەڕی ئاشکراکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ بریاریدا
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه