ئەمشەو هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستان هێرشیان کردە سەر یەکتری. حکوومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە هێرشەکاندا توانیویانە 55 سەربازی پاکستانی بکوژن.
لە بەرامبەردا هێزەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر کابوول و قەندەهار، بەڵام تائێستا ڕاگەیاندراوی فەرمی لەبارەی بوونی قوربانی نییە.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بۆ سەر هێڵی سنووریی "دیۆرەند"، 55 سەربازی پاکستانییان کوشتووە و دەستیان بەسەر 2 بنکە و 19 خاڵی سەربازیدا گرتووە.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکوومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هێرشەکە وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی پێشتری پاکستان بۆ سەر خاکەکەیان.
شەڕەکە لە چەند ناوچەیەکی سنووری وەک ویلایەتی کۆنار بەردەوامە و باس لە کوژران و بەدیلگرتنی سەربازانی پاکستان دەکرێت.
لە بەرامبەردا، ئیسلام ئاباد کۆنترۆڵکردنی خاڵە سەربازییەکانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە زیانی زۆریان بە سوپای ئەفغانستان گەیاندووە.


وەڵام بدەوه