نزیکبوونەوە لە ساتی مێژوویی واژۆکردنی یاداشتی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، ناوخۆی ئەمریکای کردووە بە دوو بەرەوە؛ لایەنگرانی ترەمپ بە سەرکەوتنی دەزانن و دیموکراتەکانیش وەک شکستێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکەیان سەیری دەکەن.
کورتەی هەواڵ:
بەرەی دیموکراتەکان: بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "فرانس پرێس" لە زاری بەرپرسانی دیموکراتەکانەوە، ئەوان پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە "نالۆژیکییە" و ئێران بە دەستکەوتی زۆر گەورەتر لە پێش جەنگ لێی دێتە دەرەوە. بەبڕوای ئەوان، بەردەوامیی جەنگ لەم ڕێککەوتنە باشتر بوو.
ڕەخنەی سەرەکی: دیموکراتەکان دەڵێن واژۆکردنی ئەم ئاگربرەستە لە ئاستی ئەو بەڵێنانەدا نییە کە بە گەلی ئەمریکا و جیهان درابوون.
بەرەی ترەمپ: لە بەرامبەردا، لایەنگرانی سەرۆک ترەمپ ئەم هەنگاوە بە سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بۆ ئیدارەکەیان دادەنێن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه