سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ ماوەی یەک هەفتە چالاکییە سەربازییەکانی دژی ئێران ڕادەگرێت، تاوەکو تاران بتوانێت ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بەڕێوە ببات. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سیاسییەوە بگاتە ڕێککەوتن، لە کاتێکدا ئەمریکا گورزی زۆر توند و بڕیاردەری لەو وڵاتە داوە. لەسەر ئاستی ناوخۆیش، ترەمپ ڕایگەیاند کە "چەرخی زێڕینی ئەمریکا" دەستی پێکردووە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی شەممە (28ی شوبات)، ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر تاران و سەرجەم ناوچەکانی ئێران، کە بەهۆیەوە عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسی کوژران. جەنگەکە هێشتا بەردەوامە و داخستنی گەرووی هورمزیش زیانی گەورەی ئابوری بە کڕیارانی نەوت و وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش عێراق گەیاندووە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه