Kurdistan Press - ڕێککەوتن کرا ڕێککەوتن کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێککەوتن کرا

ڕووسیا و ئۆکرانیا لە میانی دانوستانەکانیان لە ئەبوزەبی بە نێوەندگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ژمارەیەکی زۆری دیلەکان ڕێککەوتن و مۆسکۆش پێشوازی لە هەوڵەکانی واشنتن دەکات.⠀
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی 11ـی 2026، تۆڕی هەواڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە ڤلادیمێر میدینسکی، سەرۆک و وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی بەرفراوان بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و وتی، لە گفتوگۆکاندا کە بە نێوەندگیریی نوێنەرانی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەدەچێت پرسی ئاسایشی ئەوروپا و چەندین بابەتی دیکەی مرۆیی تاوتوێ کراون.⠀
شاندەکەی کیێڤ سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت پێش تاوتوێکردنی ئاسایشی ئەوروپا کارە سەربازییەکان بوەستێندرێن و گەرەنتیی ئەمنی بدرێتە وڵاتەکەی، لە بەرامبەریشدا مۆسکۆ ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت بەهۆی پڕچەککردنی ئۆکرانیاوە و بەشێک لە پێشنیارەکانیان بۆ ئاشتی ڕەتدەکاتەوە.⠀
ئەم پێشهاتانە و کۆبوونەوەی شاندەکان لە ئیمارات لە کاتێکدان، کە پێشتر سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازیی لە بەشداریکردنی ئەوروپییەکان لەم دانوستانانەدا کردبوو کە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەی واشنتن بۆ هێورکردنەوەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان کە دوایینیشیان نێوەندگیرییە بێئەنجامەکەی عێراق بوو لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا