Kurdistan Press - هەفتەی یەکلاییکەرەوە هەفتەی یەکلاییکەرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەفتەی یەکلاییکەرەوە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەم هەفتەیە بڕیار لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەدات، هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت.

دوای زیاتر لە هەفتەیەک کارکردن، شاندی هاوبەشی هەردوو وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق کارەکانیان تەواو دەکەن، لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچە، شێوازی خەرجکردنی داهاتی ناوخۆ بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و شێوازی خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی ئەمساڵ لە بەغداوە نێردراون.

بڕیارە سبەی یەکشەممە شاندی حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە بەغدا، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستانیش هەر سبەی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاپۆرتەکە تاوتوێ دەکەن، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە کێشە تەکنییەکییەکان.

لەبارەی خەرجکردنی پارە لەلایەن بەغدا و دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، سبەی یەکشەممە و ڕۆژانی دواتر لیژنە هاوبەشەکە (شاندی کوردستان و عێراق) لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە، ئەگەر لە ڕاپۆرتەکەدا وەڵامی سەرجەم سەرنج و تێبینی و پرسیارەکان درابێتەوە و هەموو شتێک بۆ تەیف سامی ڕوونکرابێتەوە، بڕیار لەبارەی خەرجکردنی ئەو بڕە پارانە دەدات کە ماون، وەکو مووچەی مانگی 12 لەگەڵ 430 ملیار دینارەکە کە پێشتر موناقەلە کرابوو.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموکوڕی نارد و نزیکەی 600 ملیار دینار کەم بوو، بۆیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 نەکرا، ئەگەر ئەم هەفتەیەیە پارە بنێردرێت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی11 بکرێت. لەبارەی مووچەی مانگی 12ەش، تا ئێستا هیچ شتێک ڕوون نییە, ئەمساڵ تەنیا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 زامن کراون. 

 لەبارەی کارەکانی لیژنەکە، ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "تەواوی ئەو ڕێككارانەی بۆ ڕێکخستنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ، مانگ بە مانگ وردبینی بۆ کراوە و ڕێکخراوە، بەو شێوەیەی کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردبوو، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه