Kurdistan Press - سەرئێشە لە منداڵان زیادیکردووە سەرئێشە لە منداڵان زیادیکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرئێشە لە منداڵان زیادیکردووە

سۆران  سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، روونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌سه‌ر ئێشه‌ له‌ منداڵان كه‌ بۆچی زیاددی كردووه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات. 

پزیشكه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، سەرئێشە لە منداڵان حاڵەتێکی باوە و کۆمەڵێک هۆکاری جیاوازی هەیە کە زۆربەی جار جێی ترس نیە، بەڵام دەکرێ نیشانەی نەخۆشیەکی جدی و مەترسیدار بێت.

د.‎ سۆران  سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان ده‌شڵێت، لە ئێستادا زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و شاشەکانی مۆبایل و ئایپاد و تیڤی هۆکارێکی باوی سەرئێشەن لە منداڵان کە ڕۆژانە سەردانی نەخۆشخانە و کلینیکی پزیشکی دەکەن. 

راشیگه‌یاندووه‌، خۆشبەختانە بە وازهێنان و دورکەوتنەوە لەو هۆکارانە سەرئێشەکە چارەسەر دەبێت بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەم بۆ پاراستنی منداڵەکانیان لە سەرئێشە و گیروگرفتەکانی تری شاشەکان کاتی سەیرکردنی ئەو ئامێرانە کەمبکرێتەوە کە زیاتر نەبێت لە دوو کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا. 

د.‎ سۆران  سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان راشیده‌گه‌ێنێت، بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە لەگەڵ سەرئێشە پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەی بەزووترین کات: 

1. بونی تا و ڕشانەوە لەگەڵ سەرئێشە 

2. سەرئێشەی توند و بەردەوام کە بە ئازار شکێن باش نەبێت 

3. سەرئێشەیەک ببێتە هۆی تێکچونی خەو و هەڵسان لە خەو

4. سەرئێشەی بەیانیان یان زیاد بونی لە کاتی پاڵکەوتن

5. ئەگەر هاتوو منداڵ هاوسەنگی تێکبچێت یان کار بکاتە سەر ڕۆیشتن و قسەکردن و بینینی

6. بونی گەشکە یان گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و کەسایەتی منداڵەکە

7. سەرئێشەی لەناکاو و زۆر توند 

8. سەرئێشە دوای زەبر و بەربونەوە

9. دابەزینی کێشی منداڵەکە

10. هەر کات سەرئێشەکە بووە هۆی نیگەرانی دایک و باوکەکە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه