یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ (هه‌ینی 2ى ئایارى 2025) یەکەم حاڵەتى نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".
ئاشكراى كرد، كه ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى نه‌خۆشییه‌كه بووه، هاووڵاتییەکی شاری ( کۆیە ) یە ، تەمەنی ( 42 ) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى وته‌بێژه‌كه، نه‌خۆشه‌كه لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوون له شاره‌كانى عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌تا له شارى كه‌ركووك گیانله‌ده‌ستدانى 4 كه‌س ڕاگه‌یاندرا.
تای خوێنبەربوونی کریمیا-کۆنگۆ بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت بە سووکی تووشی بکات و زۆر جاریش دەبێتە هۆی مردن.
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی بێت و لە زۆر باریشدا دەیکوژێت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: رێژەی مردن لەنێو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. ڤایرۆسەکە لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ
وەڵام بدەوه