Kurdistan Press - کۆرۆنا دەرکەوتەوە کۆرۆنا دەرکەوتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆرۆنا دەرکەوتەوە

باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیادبوونی بەرچاوی تووشبووانی (کۆڤید-19) بە تایبەتی لە هۆنگ کۆنگ و سەنگافورە بەخۆیەوە دەبینێت، هۆشداریش ده‌درێت له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ وه‌رزى هاوین.

لە هۆنگ کۆنگ، دەسەڵاتدارانی تەندروستی ڕایانگەیاند کە شارەکە شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو، بەرزبووەتەوە.

داتاکانی سەنتەری پاراستنی تەندروستی دەریانخستووە کە ڕێژەی نمونەی پۆزەتیڤ لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا لە سەدا 1.7 بەرزبووەتەوە بۆ لەسەدا 11.4 لە ئێستادا.

ئەلبێرت ئۆو، بەرپرسی لقی نەخۆشییە درمییەکانی سەنتەرەکە ڕایگەیاند، لە ئێستادا چالاکیی ڤایرۆسی لە شارەکەدا "زۆر بەرزە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی پشکنینی کۆئەندامی هەناسەدان کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ماوەی ساڵێکدا.

لە سەنگافورە، وەزارەتی تەندروستی یەکەم نوێکاری خۆی لەبارەی تووشبووانی کۆڤید-19 لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ژمارەی تووشبووانی مەزەندەکراو بەڕێژەی لەسەدا 28 زیادی کردووە بۆ 14 هەزار و 200 تووشبوو له‌ كۆتایی یه‌كه‌م هه‌فته‌ى مانگی ئایاردا، بەراورد بە هەفتەی پێشووترى.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەته‌كه‌، ژمارەی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان نزیکەی لەسەدا 30 زیادی کردووە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە دۆخەکە لە ئێستادا جێگەی نیگەرانی نییە.

بەپێی دەسەڵاتدارانی تەندروستی، جۆرەکانی LF.7 و NB.1.8 کە هەردووکیان لە ڕەچەڵەکی JN.1 سەرچاوەیان گرتووە، لە ئێستادا زۆرترینن لە سەنگافورە، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەو حاڵەتانە پێکدەهێنن کە لە ڕووی بۆماوەییەوە شیکراونەتەوە.

سەنگافورە له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا  وازی لە دەرکردنی نوێکارییە ئاساییەکانی کۆڤید هێنابوو، تەنها ئامارەکانی بڵاودەکاتەوە کاتێک بەرزبوونەوەی بەرچاوی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیە.

(کۆڤید-19) 

ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی 2019ـدا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، پژمین، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت.\ تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە 81٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە 2.5٪ی ھەموو حاڵەتەکان، زۆرترینی پیاوان بەرامبەر ژنان دەکوژێت، زۆربەی ئەوانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان 30–79 ساڵانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه