Kurdistan Press - حالەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکرا حالەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حالەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکرا

حالەتێکی دیکەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا ...

حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش ئافرەتێکی دانشتووی سنوری ناحیەی شیلادزێ یە لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک تەمەن ( 43 ) ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵە لە هەمان خێزان خوشکی حالەتی پێشووە کە دوو هەفتەی پێشوو بەداخەوە گیانی لە دەستدا بەهۆی بەرکەوتە و بوونی ئاژەڵی ماڵی و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، 

لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.

وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

تا ئێستا دوای بوونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها سێ حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە بەداخەوە حالەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە دوو هەفتەی ڕابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.

لەگەڵ حالەتێکی دانشتووی شاری موسڵ کە ئێستا لەشاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ...

وەزارەتی تەندروستی

22 ئایار 2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه