ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی 7ی 2024، دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵایه‌كی له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه
سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له به‌غدا، له دادگای فیدڕاڵی سكاڵایه‌كی تۆمار كردبوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای كردبوو ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی سێ مانگدا هه‌ڵبژاردن نه‌كرێ، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
به‌ڵام، ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق، سكاڵاكه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌واندا نیه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره 20ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
وەڵام بدەوه