سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیاربوو دوای چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و تا ئێستا وادەکەی دیارنییە، چونکە ھیچ رێککەوتنێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە نەکراوە و شیعەکانیش لەنێوخۆیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تائێستا وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیارینەکراوە و باس لەوە کراوە کە دوای چلەی ئیمام حوسێن دەست بەکۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکرێتەوە و ئێستاش بۆتە دوای چلەی ئیمام حوسێن و تا ئێستاش کۆبوونەوە نەکراوە".
لەبارەی ئەوەی تائێستا ھیچ رێککەوتنێک کراوە لەنێوان لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە، دکتۆرە ڤیان سەبری گوتی: "تائێستا رێککەوتن نەکراوە و ماڵی شیعەکانیش رێکنەکەوتوون و ھیچ گۆرانکاریەکی تازە ڕووینەداوە ھەروەکو خۆیەتی
وەڵام بدەوه