کورتەی هەواڵ:
پایتەختی عێراق دوای تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ لە گۆڕانکاریی سیاسی و هاتنەسەرکاری نۆ کابینەی حکوومەت، هێشتا بەدەست نەبوونی ئاوی خاوێن و شیاو بۆ خواردنەوە دەناڵێنێت. بەپێی نوێترین ئاماری ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، زیاتر لە ٩٠٪ی ئاوی ڕووباری دیجلە پیس بووە و بۆ بەکارهێنانی مرۆیی، ئاژەڵی و تەنانەت کشتوکاڵیش شیاو نییە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی ١٠ ملیۆن دانیشتووی شارەکە دروست کردووە.
هۆکاری سەرەکیی ئەم کارەساتە ژینگەییە بۆ گەندەڵی، پشتگوێخستنی شارەکە و خەرج نەکردنی سەتان ملیار دۆلار لە ژێرخاندا دەگەڕێتەوە. ڕۆژانە بڕی ٥,٠٠٠ مەتری سێجا ئاوی ئاوەڕۆی پیس لە ڕێگەی نۆ دەرچەی بێ پاڵاوگەوە دەڕژێتە ناو دیجلە، لەگەڵ فڕێدانی نادروستی پاشماوەی پزیشکیی نەخۆشخانەکان (بەتایبەت شاری پزیشکی). ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی شیاوی ژیان لە بەغدا، زیاتر لە ٨٥٪ی بەرپرسانی باڵا، منداڵ و کەسە نزیکەکانیان لە دەرەوەی ئەم شارە دەژین.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه