کورتەی هەواڵ:
دەستگیرکردنی بەرپرسان: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێکی تایبەتی تەناهی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوەیان پێکرا و لە هەڵمەتێکدا هەشت کەسایەتییان دەستگیرکرد کە پەرلەمانتاری عێراقیشیان تێدایە.
هەڵکوتانە سەر کۆمپانیای نەوت: هاوکات هێزە تەناهییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست لە بەغدا، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی کەرتی نەوت کە فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە.
هۆکاری هەڵمەتەکە: بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ئەم هەڵمەتە چڕە تایبەتە بەو کەسانەی لە دۆسیە زەبەلاحەکانی گەندەڵیدا تێوەگلاون و پێشتر بەهۆی هەژموون و پێگەیانەوە نەتوانراوە دەستگیر بکرێن، بەڵام حکوومەتی ئێستە سوورە لەسەر لێپرسینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه