بڕیاردرا سبه‌ی دووشه‌م له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پارێزگای به‌سڕا بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕا بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م له ته‌واوی داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشووی فه‌رمی تا زۆرترین هانده‌ر له‌نێو یاریگه ئاماده‌بن بۆ بینینی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م له قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕا دوو یاری به‌ڕێوه بچن، له یاریی یه‌كه‌مدا كاتژمێر 4:15ی سه‌رله‌ئێواره هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق – قه‌ته‌ڕ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، له یاریی دووه‌میشدا كاتژمێر 8:15 هه‌ڵبژارده‌كانی به‌حرێن – عومان یاری بكه‌ن.
وەڵام بدەوه