Kurdistan Press - سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداری لێ ده‌درێت سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداری لێ ده‌درێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداری لێ ده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگریی شارستانیی عێراق ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداری لێ ده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ زه‌نگی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه بۆ ‌تاقیكردنه‌وه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان لێ ده‌درێت.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ ئاگاداربن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن، چونكه‌ ئه‌م زه‌نگه‌ ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و ته‌نیا یه‌كجاریش لێ ده‌درێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌م ئینزاره‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و له‌مه‌ودوا له‌ كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ و هه‌ر كاره‌ساتی سروشتی له‌ناكاو لێ ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه