Kurdistan Press - ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە

لەو چەند ڕۆژەی ڕابردو ،بۆوروژاندنی خەڵک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر گۆڕانکاری لەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری،کەگوایا نرخی فۆرم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت،وەهەروەها مەرجی ئەوە دادەنرێت کەهەر کەسێک بیەوێت مۆلەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12ڕۆژ بچێتە نوسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین،وەبۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بەیاساکانی لێخوڕین،کەئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاوڵاتیان دروست دەکات،ئێمە بۆهەمو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەلەکاتی ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەک نیە وەنەکراوە،بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆرم)،وەئەوەی بڵاوبۆتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە،بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزمان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بەهاتووچۆوەبێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە نەک لەبڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

 ب .هاتووچۆی هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه