ڕاگەیاندراوێك لە نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ ڕای گشتی
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتیمانیان.
ئەم کەس یا تاخمە فێڵباز و ساختەچییانە، هەوڵدەدەن لە ڕێگای تۆڕەکانی پەیوەندی (ڤایبەر و وەتس ئاپ) و بە چەند ژمارە تەلەفۆنێکی دەرەوەی ووڵات و بە بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی بارزان لە سەر پرۆفایلەکانیان، خۆیان بە ئەندامێکی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بە هاوڵاتیان بناسێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر بە سیناریۆیەکی بێ شەرمانە، هەوڵی دەست خستنی پارە یا دەستکەوتێکی تری ماددی دەدەن.
لەم بارەیەوە بە هەموو لایەك ڕا دەگەینین، بە هیچ شێوەیەك خانەوادەی بەڕێزی بارزان، ئاگاداری ئەم جۆرە پەیوەندییانە نین و ئەم کارە بێ نرخ و دوور لە ئەخلاقە بۆ مەرامی کەسی و دەستکەوتنی بڕێك پارە و شێواندنی ناو و پێگەی بەرزی بنەماڵەی بارزان و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە ڕێگای ئەم بڵاوکراوەیە لەم شێوازەی فێڵ کردن لە هاوڵاتیان ئاگادارتان دەکەینەوە و تکامان ئەوەیە بەدەم ئەم پەیوەندی و داوایانەوە نەچن، ئێمەش هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەم جۆرە کەسانە.
هەندێک لەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە پەیوەندی بە هاونیشتیمانیان دەکەن بریتین لە :-
(0049632272226) (00905316217283) (004917694918330) (00905342800063) (004915210114240) (00905253179687) (00491772612854) (009054134411464) (00905525542222) (00491784094845) (00491633434230) (004915212456574)
(004915212389605) (004917644517945)
وەڵام بدەوه