پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا لە پارێزگای هەولێر، ئاسمان هەور دەبێت لەگەل نمە باران کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگا وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت ، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
لە پارێزگای دهۆكیش، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری خۆرهەڵات (قەزای بەردەرەش ) بروسکە و لێزمە باران دەبارێت , پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له پارێزگای سلێمانی،ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر وباران دەبێت وە لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت . پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
لە پارێزگای هەڵەبجەش،ئاسمان هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەهەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێ, لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت .
هه‌روه‌ها له پارێزگای كەركوك،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچر پچری کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه 27 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 16 پله ، دهۆك 16 پله ، سلێمانی 15 پله ، هه‌ڵه‌بجه 16 پله ، كه‌ركوك 19 پله.
دووشه‌ممه 28 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 17 پله ، سلێمانی 16 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 20 پله.
وەڵام بدەوه