Kurdistan Press - بزانە کەى دەست بە دورست کردنى شوقەی کرێنشینان دەکرێت بزانە کەى دەست بە دورست کردنى شوقەی کرێنشینان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بزانە کەى دەست بە دورست کردنى شوقەی کرێنشینان دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی پێش ھاتنی وەرزی زستان پڕۆژەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان بچێتە بواری جێ بەجێکردن و دەشڵێ، لیژنەیەک پێکھاتوە بۆ کەم کردنەوەی نرخی کارەبا لەسەر کەرتی پیشەسازی.

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی وەبەرھێنان لە گەل وەبەرھێنان لە سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بووە، لە ئێستادا زۆرێک لە دەستھەڵاتەکان دراون بە وەبەرھێنانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەوەیش بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەموو شوێنەکان لیژنە بۆ دروست  کردنی شوقەی کرێنشینان ھەیە و سێ جور شوقە دروست دەکرێن و لە ئیدارەی پارێزگاکان کار لەسەر فۆرمی کرێنشینان دەکەن و ھەموو ھەولێک دەدەین پێش ھاتنی وەرزی زستان دروست کردنی شوقەی کرێنشینان بچێتە بواری جێ بەجێکردن.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتی" لیژنەیەکی باڵا لەنێوان وەزارەتە پەیوەندارەکان پێکھاتووە و کار لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبا بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات بەشێوەیەک بتوانین ھاوکاری کەرتی پیشەسازی بین و نرخی کارەبایان لەسەر کەم بکرێتەوە، ئێمە پڕۆژەی ١٦ ناوچەی پیشەسازی ھەیە و لیژنەیەک پێک ھاتوە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا شوێنی ئەو ناوچە پیشەسازیانە دیاری بکرێت.

لەبارەی پڕۆژە راگیراوەکانیش د. محەمەد شوکری روونی کردەوە" ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان ھەن و کارکردن تێدا راگیراوە، بەڵام ئێستا کاری لەسەر دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی ئەو پرۆژانەش چارەسەر دەکرێت و دوبارە دەست بەکارکردن تێدا دەکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی نیشتەجێبوون، کە خەڵک پارەی داوە بۆ کڕینی ئەو یەکانە و دەگەنە مافی خۆیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه