Kurdistan Press - رێکاری دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ئەنجام دەدرێت رێکاری دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ئەنجام دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێکاری دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ئەنجام دەدرێت

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ئاشکرایکرد، حکوومەت بڕیاریداوە نەوتی سپی ماڵان بۆ ئەمساڵ دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بەرێکاری بەپەلە کردووە بۆ ئەوەی نەوت دابەش بکرێت و ھەرکاتێک بۆ ئێمەیان دابینکرد دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەین.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند:رێنمایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەخێرایی رێکارەکان دەست پێبکەن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت بەسەر ھاووڵاتیاندا، بەڵام ھێشتا بڕەکە بۆ ئێمە دیاری نەکراوە بۆ ئەم ساڵ چەندمان پێ دەدەن.

ئاری کاکەشین گوتیشی: کۆبوونەوە دەکرێت و بەردەوام لە گفتووگۆدان بۆ ئەوەی نەوتێکی باش بۆ ھاووڵاتیان دابین بکرێت، کە مەبەستم بڕەکەیە، چونکە چەند زیاتر بێت ئێمە دەتوانین زیاتر دابەشی بکەین و خەڵک زیاتر لێی سودمەند بێت.

لەبارەی ئەوەی ئەوانەی پارساڵ نەوتیان وەرنەگرتووە، کاکەشین گوتی: ئەوە لەسەر حکوومەت دەمێنێتەوە ئەگەر زۆرمان بۆ دابین بکەن دەتوانین لەناوچە شاخاوی و ناوشاریش دابەشی بکەین، بۆیە لەسەر ئەو بڕە دەمێنێتەوە کە بۆمان دابین دەکرێت، بۆیە ئەگەر زۆرمان بۆ دابین بکرێت لە ھەردوو ناوشار و شاخاوی دەستپێدەکەین ئەگەر بڕەکەشی دیاریکراو بێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکەین، چونکە لەوێ زووتر سەرما دەستپێدەکات و ناوچەکانی ئەوانیش ساردترە  بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕوونیشیکردەوە: چەند زووتر بۆمان دابین بکرێت زووتر دەست بەدابەشکردنی دەکەین، بۆیە ھیوادارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆمان دابین بکرێت و دەست بەدابەشکردنی بکرێت و گرنگ ئەوەیە لەمانگی ١٠ تێپەر نەکات، بۆ ئەوەی خەڵک سوودی لێ وەرگرێت، چونکە ئەمساڵ نرخەکەی گرانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه