Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرابوو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرابوو

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆ بووەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە گۆڕانکارییەکان باس كران و  جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2025، مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا.

لەبارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه