ناوەڕۆکی هەواڵ:
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە گەنجێک بە ناوی (کیفاح حەسەن)، تەمەن ٣٢ ساڵ، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی شنگالە و دانیشتوی زاخۆیە، لە نزیک مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە زاخۆ گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و گوتەی شاهیدحاڵان، لە کاتی ڕووداوەکەدا دەنگی هەورەبرووسکە هاتووە و کەوتووەتە سەر زەوی و قاچەکانی سووتاون؛ بەمەش پێشبینی دەکرێت هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی لێدانی هەورەبرووسکە بێت. دواتر تەرمی گەنجەکە بۆ ڕێکارە پزیشکییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادیی زاخۆ کراوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه