پێشەوا هەروامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، داهاتی ناوخۆ لە كوردستان كورتهێنانی پێ پڕكراوەتەوە، چونكە هەموو مانگەكان پارە بە كەمتر هاتووە لەوەی پێویستە بۆ مووچە.
هەورامانی گوتی، رێككەوتن كراوە و قسەیش زۆر كراوە، تا ئێستەیش وەزیری دارایی نەیگوتووە مووچەی مانگی 12 نانێرێ و دوا قسەی ئەوە بووە دەینێرێ.
هەروەها لەبارەی داهاتی ناوخۆ گوتی، داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی پێ پڕكراوەتەوە، جیا لەوەیش خراوەتە خزمەتی خزمەتگوزاری گشتیی، پاككردنەوەی شار و كڕینی دەرمان و چەندان خزمەتگوزاری تری گشتیی.
هەروەها گوتی، 960 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچەی ساڵی ڕابردوودا پڕ كراوەتەوە و حكوومەتی عێراق 7%ی بودجەی بۆ كوردستان ناردووە.
لەبارەی ئەوەی كەی تەیف سامی مووچەی مانگی 12 دەنێرێ؟ گوتەبێژی حكوومەت گوتی، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی كوردستانی گوتووە مووچەی مانگی 12 دەنێرم.
وەڵام بدەوه