Kurdistan Press - نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت

کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە: "ئەمڕۆ یه‌كه‌م کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە پارێزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت."

ئاماژە بەوەش دراوە: "وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی داوە. "

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەوەشی راگەیاندووە: "ئەو نەوتەی ئەمڕۆ هاتووە، هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەش دەکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه