قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات و دوای ئەوەی فۆرمی 150 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ڕەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا فۆرمی زیاتر لە 35 هەزاری تریش رەوانە دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنیان.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، فۆرمی 150 هەزار فەرمانبەر بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بە مەبەستی پەسەندكردنیان، ئەمرۆ یان سبەی فۆرمی زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەری دیكەش ڕەوانە دەكرێت .
گوتیشی:'' ناوی زۆربەی وەزارەتەكان لەخۆ دەگرێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شارەوانییەكان دەتوانن دەست بە دابەشكردنی زەوییەكان بكەن
وەڵام بدەوه