Kurdistan Press - لە هەژماری من ەوە بۆ مووچەخۆران لە هەژماری من ەوە بۆ مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەژماری من ەوە بۆ مووچەخۆران

پڕۆژەی (هەژماری من) فۆڕمێكی دیجیتاڵی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی بڵاو كردووەتەوە و داواش لە مووچەخۆران دەكات، كە بەشێوەی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بكەن، ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە ئەو فۆڕمە تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەمیشەیی و گرێبەستە و دەشڵێت، هەر کوێیەک بێت، دەتوانێت ئەو فۆڕمە پڕ بكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 1ی 2025، پڕۆژەی (هەژماری من) ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (هەژماری من)ی دەست پێکرد بە ئامانجی دڵنیابوون لەوەی، کە سەرجەم مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە ڕێگەی هەژماری بانکی تایبەت بەخۆیان مووچەکانیان وەردەگرن."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجیەتی پڕۆسەی پێدانی مووچە ڕێک بخات، ئاسایشی دارایی بەرز بکاتەوە و دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک بەرهەمی دارایی بۆ سوودمەندان دابین بکات، لەوانەش هەژماری پاشەکەوتکردن و پێدانی قەرز بە مووچەخۆران."

پڕۆژەی (هەژماری من) باس لە فۆڕمە دیجیتاڵەكە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە "ئەم پرسیارنامەیە فۆڕمێکی دیجیتاڵی KYCیە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی بۆ ناو تۆمارکردن لە پرۆژەی هەژماری من MyAccount. فۆڕمی دیجیتاڵی KYC بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی حکوومەت بەکاردەهێنرێت."

ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و دەشڵێت: "ئەم فۆڕمە تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەمیشەیی و گرێبەستە، کە لە لیستی مووچەدا هاتووە."

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە هەر مووچەخۆرێك هەر هاوکارییەکی پێویستی هەبێت دەتوانێت پەیوەندیی بە ژمارەی خزمەتگوزاریی 1991ی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە بكات، كە بەردەستە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه