سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان" موژدەی ئەوەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران راگەیاند كە ئەگەر خاوەنی "هەژماری من"بن، دەتوانن ئۆتۆمبێل لە دوو كۆمپانیای ئۆتۆمبێل بە قیست بكڕن.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ی شوبات، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، راگەیاند، كاریان لەسەر پڕۆژەیەك كردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە قیست بدرێت بە مامۆستایان، بەڵام پڕۆژەكە قۆناغێكی بڕیوە.
ڕوونیشی كردەوە كە لەگەڵ كۆمپانیای باجگر رێككەوتن كراوە، هەندێك رێككار ماون تەواو بكرێن.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان گوتی، بەڵام جگە لەوە ئێستە دوو كۆمپانیای تر كۆمپانیای جیهان و كۆمپانیای هەڤاڵ بۆ ئۆتۆمبێل، بە قیست ئۆتۆمبێل دەدەن بە هەموو فەرمانبەران و مامۆستایان، بەو مەرجەی مووچەخۆرەكە خاوەنی "هەژماری من" بێت.
وەك دووپاتی لەوە كردەوە كە مەرجی تر ئەوەیە، هەژماری فەرمانبەرەكە لە بانكی ئەهلیی عێراقی بێت تا لەوێوە كارەكانی راكێشانی ئۆتۆمبێلی بە قیست بۆ بكرێت.
هەژماری من پڕۆژەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانە، ئێستە بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران خاوەنی هەژمارەكەن، سوودەكەی جیا لە وەرگرتنی مووچە، هاوكات 19 خزمەتگوزاریی تری بانكیی تێدایە.
وەڵام بدەوه