لە چوارچێوەی ڕێکارە پێشوەختەکان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان لە وەرزی بارانباریندا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە سەرپەرشتی فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی فریاگوزاریی خێرا بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کرا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە کاتی بارانی بەلێزمە و ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو لە گەڕەک و شەقامەکانی شاردا، تاوەکو ڕێگری لە کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بگیرێت.
پێشتریش تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی سەرجەم مەنۆڵ و ڕێڕەوە ئاوییەکان ئەنجام داوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی نێوان فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرایەوە و دووپات کرایەوە کە تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا بە بەردەوامی لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن بۆ کاردانەوەی خێرا بەرامبەر هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه