Kurdistan Press - خانەنشینان ئەم مانگە مووچە وەرناگرن خانەنشینان ئەم مانگە مووچە وەرناگرن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خانەنشینان ئەم مانگە مووچە وەرناگرن

گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەوانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون، مووچەی مانگی دوو وەرناگرن.

ئەمڕۆ شەممە یەكی ئادار، سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، تا ئێستا كارەكانی بەخانەنشینبوونی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ یاساكە دەیانگرێتەوە و هەر سێ لە دایكبوونەكە كە خانەنشنین كران، تەواو نەبووە و كاریان بۆ دەكرێت.

زیاتر گوتی، تا كارەكانیان بۆ نەكرێت و لە خانەنشینی تۆمار نەكرێن، مووچەشیان بۆ نابەسترێت، بۆیە بۆ مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ ئەوانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون مووچەیان بۆ خەرج ناكرێت و بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە خانەنشینی هەرێم بە "وشە"ی راگەیاند، كار دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو خانەنشینانە رێكارەكانیان تەواو بكرێت و لە مانگەكانی تر مووچە لە كاتی خۆیان وەك خانەنشینەكانی تر مووچەی مانگانە وەربگرن.

جێگەی باسە، ئەو خانەنشینیانە بڕیار وایە دوای تەواوبوونی كارەكانیان لە خانەنشینیی هەرێم، بڕی 12 مووچەی تەواو وەربگرن و هەر یەكەشیان ئەگەر خاوەن 25 ساڵ خزمەت بێت شەش مووچە لە فەرمانگەكانیان وەربگرن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه