Kurdistan Press - بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشین بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشین

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچووێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و ھەموو کارەکان کۆمپانیاکان ئەنجامی دەدەن و تەنھا ھاووڵاتیان پارەی ئەو غازە دەدەن کە سەرفی دەکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نیە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن".

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبێخن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی".

شوکری باسی لەوەشکرد: "کاری دەوێت ئەو پرۆسەیە و کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین  ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: "دروستکردن و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێتە ماڵ و غازیش گران نابێت و تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه