سەرچاوەیەکی تایبەت لە پارێزگای هەولێر راگەیاند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی 13/10/2022 لە پارکی شانەدەر، کۆنسێرتێکی شایستە بۆ هونەرمەندی شاری هەولێر و کوردستان (فەرهاد زیرەک) ساز دەکرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: "کۆنسێرتەکە لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت".
ئێوارەی 6ی ئابی 2022، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چاوی بە هونەرمەند فەرهاد زیرەک دەکەوێت و پێشنیازی ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی بۆ دەکات، ئەویش لەهەمانکاتدا رەزامەندی خۆی لەسەر پێشنیازەکە دەردەبڕێت.
فەرهاد عەلی تەها ناسراو بە "فەرهاد زیرەك" ساڵی 1961 لە هەولێر لەدایكبووە و ههر لهوێ گهوره بووه. وەک خۆی رایگەیاندووە، كاریگەریی هونەرمەندی گهوره حەسەن زیرەكی لەسەرە و ساڵی 1977 دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە و ئێستا خاوەنی كهسایەتییەكی باڵایە لە هەولێر.
فەرهاد زیرەک لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا کەمتر دەرکەوتووە و ئاهەنگ و کۆنسێرتیشی نەکردووە، لەم کۆنسێرتەدا جارێکی دیکە بە هەوادارانی شاد دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه