Kurdistan Press - بارانبارین دەسپێدەکات بارانبارین دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانبارین دەسپێدەکات

شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، كەشوهەوا تەواو گۆڕاوە و سبەی باران و هەورەبروسكە لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات.، ئاراس جەبار كەشناس، راگەیاند، سبەی پێنجشەم لە ئەنجامی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەكانمان و بەردەوامی كاریگەریی بارستە هەوای سارد لەسەر چینەكانی سەرەوەی بەرگەهەوا، حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیری كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەست پێ دەكات.
ئەو كەشناسە زیاتر گوتی، سەرەتاش لە كاتەكانی نیوەڕۆ لە ناوچەكانی رۆژئاواوە لە سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆك، پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و كەركووك و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و سۆران و باكوری گەرمیانیش دەست پێ دەكات.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو گۆڕانی كەشوهەوایە، خۆی دەبینێتەوە لە دروستبوونی كەڵەكەهەوری بە بروسكە و ناوبەناو تاوەبارانی لاواز بۆ مامناوەند لە شوێن و كاتی جیاوازدا دەبارێت، بەگشتی لە شەودا رێژەی باران و چالاكبوونی هەورەبروسكەكان زیاتر دەبێت، رێژەی بارانی چاوەڕوانكراویش بۆ زۆربەی ناوچەكان لە نێوان 0.5 بۆ 1 ملیم دەبێت تا زۆرترین رێژە 3 بۆ 6 ملم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، لەوانەیە لە هەندێ شوێنیشدا هەوری چڕ و چالاكتر دروست ببێت و رێژەیەكی زیاتر باران ببارێت، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا